جۆرەکانی ماسولکە - زۆر سوپاس بۆ نیگا خان بۆ نوسینەوەی پرسیارەکان

کام لەمانە بریتییە لە ماسولکە خانە
ا- ماسولکە ڕیشاڵ
ب- ماسولکە ڕیشاڵۆچکە
ج- پارچە ماسولکە
د- گورزە ماسولکە
خانەکانی پەیکەرە ماسولکە بەوە جیا دەکرێنەوە کە
ا- فرە ناووکن
ب- دەبنە ھۆی جوڵەکردن بە خۆراک لە جۆگەی ھەرسدا
ج- کۆدەبنەوە لەگەڵ یەکتر بۆ دروستکردنی گورزەی ماسولکەیی
د- (ج و ا ) بەیەکەوە ڕاستن
دڵە ماسولکە و پەیکەرە ماسولکە پێکدەچن بەوەی کە
ا- ھەردووکیان میلدارن
ب- ڕیشاڵەکانیان یەکدەگرن بۆ پێکھێنانی ژێیەکان
ج- خانەکانی ھەردووکیان یەک ناوکیان تێدایە
د- خانەکانی ھەردووکیان فرە ناوکن
لە پەیکەرە ماسولکەدا
ا- ماسولکە ڕیشاڵ خانەیەکی فرەناوکی ماسولکە دەنوێنێت
ب- ماسولکە ڕیشاڵ خانەیەکی یەک ناوکی ماسولکە دەنوێنێت
ج- ماسولکە ڕیشاڵۆچکە خانەیەکی فرەناووکی ماسولکە دەنوێنێت
د- ماسولکە ڕیشاڵۆچكە خانەیەكی یەك ناووكی ماسولکە دەنوێنێت
پەیکەرە ماسولکە
ا- میلدار و فرە ناوک و خۆویستن
ب- میلدارنین و فرەناوک و خۆویستن
ج- میلدار و تاک ناوک و خۆویستن
د- میلدارنین و تاک ناوک و خۆویستن
دڵە ماسولکە و لووسە ماسولکە ھەردووکیان
ا- فرە ناوک و میلدارن
ب- یەک ناوکیان تێدایە و میلدار نین
ج- فرە ناوک و میلدار نین
د- ھەموویان ناڕاستن
کام لەمانە لە سیفەتەکانی دڵە ماسولکە نییە
ا- خانەکانی فرەناوکن
ب- میلدارە
ج- خۆنەویستە
د- خانەکانی یەک ناووکی تێدایە
ڕووی جیاواز لەنێوان پەیکەرە ماسولکە و لووسە ماسولکە بریتییە لەوەی کە پەیکەرە ماسولکە
ا- خانەکانی یەک ناوکی تێدایە
ب- خۆنەویستە
ج- دەزووەکانی مایۆسین و ئەکتین بەشێوازێکی بەناویەکداچوو
د- (ا و ب ) بەیەکەوە ڕاستن
خانەکانی لووسە ماسولکە بەوە جیا دەکرێنەوە کە
ا- فرە ناووکن
ب- دەبنە ھۆی جوڵەکردن بە خۆراک لە جۆگەی ھەرسدا
ج- کۆدەبنەوە لەگەڵ یەکتر بۆ دروستکردنی گورزەی ماسولکەیی
د- (ج و ا ) بەیەکەوە ڕاستن
کام لەمانە لە سیفەتەکانی پەیکەرە ماسولکە نییە
ا- خانەکانی فرەناوکن
ب- میلدارە
ج- خۆنەویستە
د- ( ا و ب ) بەیەکەوە
{"name":"جۆرەکانی ماسولکە - زۆر سوپاس بۆ نیگا خان بۆ نوسینەوەی پرسیارەکان", "url":"https://www.quiz-maker.com/QPREVIEW","txt":"کام لەمانە بریتییە لە ماسولکە خانە, خانەکانی پەیکەرە ماسولکە بەوە جیا دەکرێنەوە کە, دڵە ماسولکە و پەیکەرە ماسولکە پێکدەچن بەوەی کە","img":"https://www.quiz-maker.com/3012/images/ogquiz.png"}
Powered by: Quiz Maker