- پرسیارەکانی لیمفە کۆئەندام - زۆر سوپاس بۆ سانا خان بۆ نوسینەوەی پرسیارەکان

لیمفە کۆئەندام
أ-خوێن دەگەڕێنێتەوە بۆ دڵ.
ب-شلەی شانەیی دەگەڕێنتەوە بۆ خوێن.
ج-بە سییە سوڕ بەستراوە.
د-(أ-ج )بەیەکەوە.
لیمفە کۆئەندام
أ-لیمف دەگەڕێنێتەوە بۆ دڵ.
ب-شلەی شانەیی دەگەڕێنتەوە بۆ خوێن.
ج-بە کلۆرە خوێنهێنەری سەروو بەستراوە.
د-هەموو ئەمانە ڕاستن.
لیمفە کۆئەندام
أ-خوێن بۆ دوور لە دڵ دەگوازێتەوە.
ب-شلەی نێوان شانەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ خوێن.
ج-نەبەستراوە بە کلۆرە خوێنهێنەری خواروو.
د-(ب-ج )بەیەکەوە.
لیمفە کۆئەندام
أ-لیمف بەرەو دڵ دەگوازێتەوە.
ب-شلەی نێوان شانەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ خوێن.
ج-بەستراوە بە کلۆرە خوێنهێنەری سەروو.
د-هەموو ئەمانە ڕاستن.
لیمفە گرێیەکان
أ-بەشێکن لە لیمفە کۆئەندام.
ب-خرۆکەی سپی خوێنیان تێدایە.
ج-شلەی شانەییان پێداتێپەر دەبێت بەمەبەستی پاککردنەوە.
د-هەموویان ڕاستن.
- شلەی شانەیی - لیمف
أ-پرۆتینی تێدایە.
ب-خرۆکەی سپی خوێنی تێدایە.
ج-خرۆکە سوورەکانی خوێنی تێدایە.
د-لە ڕێگای هەردوو کلۆرە خوێنهێنەری سەروو و خواروو بۆ دڵ دەگوازرێتەوە.
ڕووی جیاوازی لەنێوان پلازما و لیمف بریتییە لە
أ-پلازما خرۆکەی سپی هەیە بەڵام لیمف نیەتی.
ب-بڕی پرۆتین لەناو لیمف زیاترە لەوەی پلازما.
ج-پلازما خرۆکەی سووری هەیە بەڵام لیمف نیەتی.
د-وەڵامی ب-ج بەیەکەوە ڕاستن.
کام لەمانە دەربارەی لیمفە لوولەکان هەڵەیە
أ-لیمف لە شانەکانی لەش دەگەڕێنێتەوە بۆ دڵ.
ب-وەک خوێنهێنەرەکان زمانەیان تێدایە.
ج-لیمف بۆ گشت بەشەکانی لەش دەبەن.
د-وەڵامی أ-ب بەیەکەوە ڕاستن
کۆئەندامی سووڕان
أ-تەنها لە دڵە لوولە کۆئەندام پێکدێت.
ب-لە دڵە لوولە کۆئەندام و لیمفە کۆئەندام پێکدێت.
ج-لە ڕێگایەوە تەنها شلەی خوێن دەگوازرێتەوە.
د-وەڵامی أ-ج
کۆئەندامی سووڕان
أ-تەنها لە دڵە لوولە کۆئەندام پێکدێت.
ب-لە دڵە لوولە کۆئەندام و لیمفە کۆئەندام پێکدێت.
ج-لە ڕێگایەوە شلەی خوێن دەگوازرێتەوە.
د-وەڵامی ب-ج
کۆئەندامی سووڕان
أ-لە ڕێگەیەوە شلەی لیمف دەگوازرێتەوە.
ب-لە دڵە لوولە کۆئەندام و لیمفە کۆئەندام پێکدێت.
ج-لە ڕێگایەوە شلەی خوێن دەگوازرێتەوە.
د-هەموو ئەمانە ڕاستن.
لیمفە کۆئەندام بەشێکەلە
أ-دڵە لوولە کۆئەندام.
ب-کۆئەندامی سووڕان.
ج-بەرگرییە کۆئەندام.
د-وەڵامی أ-ب بەیەکەوە ڕاستن.
{"name":"- پرسیارەکانی لیمفە کۆئەندام - زۆر سوپاس بۆ سانا خان بۆ نوسینەوەی پرسیارەکان", "url":"https://www.quiz-maker.com/QPREVIEW","txt":"لیمفە کۆئەندام, لیمفە کۆئەندام, لیمفە کۆئەندام","img":"https://www.quiz-maker.com/3012/images/ogquiz.png"}
Powered by: Quiz Maker